هه‌ده‌په‌: توركیا دژایه‌تی ده‌ستكه‌وته‌كانی كورد ده‌كات

توركیا ھێرشیان دەكاتە سه‌ر و ده‌یانكاته‌ ئامانج

K24 – ئه‌نقه‌ره‌:

ساروھان ئوڵوچ، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی ھەدەپە رایگەیاند، لە ھەر كوێیەك كورد خاوەنی دەستكەوتێك بن، توركیا ھێرشیان دەكاتە سه‌ر و ده‌یانكاته‌ ئامانج.

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی ھەدەپە، ئاماژەی بەوەش كرد، حكومه‌تی توركیا لە باكووری كوردستان بە زیندانیكردن و قەیوم دژایەتی كوردی كرد و دەیەوێت رۆژئاوا بسڕێتەوە و لە باشووریش دژایەتی ریفراندۆمی كرد.

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، پەروین بوڵدان، ھاوسەرۆكی ھەدەپە رایگەیاند، دەسەڵاتی توركیا سیاسەتی خۆی لەسەر دژایەتیكردنی كورد بونیاتناوە و بەو ھۆیەشەوە، لە ناوخۆ و دەرەوە ھێرشیان دەكاتە سەر و دیمۆگرافیای ناوچەكانیان دەگۆڕێت. ئاماژەی به‌وه‌شكرد، ئەمجارە وەك پێشوو، جیھان كوردی بەجێ نەھێشت، بەڵكو ئێستا توركیا بە تەنیا ماوەتەوە.