بارەگایەكی ھەدەپە لە دیاربەكر داخرا
"نێوان ھەدەپە و بنەماڵەی دیلەكانی دەست پەكەكە"
K24 - ھەولێر
پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە) لقی خۆی لە دیاربەكر داخست و ھاوسەرۆكی لقەكەی ھەپەدە رایدەگەیەنێت، بۆ رێگرتن لە پشێوی و ئاژاوەگێڕی بارەگاكەیان داخستووە.
زیاد جەیلان، ھاوسەرۆكی لقی دیاربەكری ھەدەپە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دانیشتن و چالاكی ناڕەزایی لەبەردەم لقی ئاكەپە قەدەخەیە، بەڵام لەبەردەم بارەگای ھەدەپە ئاساییە، نا دادپەروەرییە كە دەیانەوێت ئاژاوە بخەنە نێوان ھەدەپە و بنەماڵەی دیلەكانی دەست پەكەكە.
ئاماژەی بەوەش كرد، جێگەی چارەسەری سیاسی بەردەم ھەدەپە نییە، بەڵكو حكوومەتی توركیایە.
دەشڵێت، بۆ ئەوەی ھیچ ئاژاوەگێڕی و ئاڵۆزییەك روونەدات، بە شێوەیەكی كاتی بڕیاریانداوە لقی دیاربەكری ھەدەپە دابخەن.
ھ.م