ئه‌مه‌ریكا له‌ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی "هه‌سه‌ده" دوو بنكه‌ی سه‌ربازیی نوێ داده‌مه‌زرێنێ
"رێگه به رووسیا و حكوومه‌تی سووریا نادات ده‌ستیان به نه‌وتی ناوچه‌كه بگات"

K24 - هه‌ولێر:
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هاوشانی كشانه‌وه‌ی ھێزه‌كانی له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باكووری سووریا، له ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی سووریا دوو بنكه‌ی سه‌ربازیی نوێ داده‌مه‌زرێنێ.
به‌گوێره‌ی زانیاریی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ناوخۆیی كه قسه‌یان بۆ ئاژانسی ئه‌نادۆڵوی فه‌رمی توركیا كردووه، ئه‌مه‌ریكا سه‌رقاڵی ئاماده‌سازییه سه‌ربازییه‌كانی و دامه‌زراندنی دوو بنكه‌ی سه‌ربازییه له ناوچه‌كانی دێره‌زوور كه ده‌وڵه‌مه‌نده به نه‌وت، سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌و ناوچانه‌دا بنكه‌كانی داده‌مه‌زرێنێ كه ده‌كه‌ونه ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (هه‌سه‌ده) كه له جه‌نگی دژی داعشدا به هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكا ناوده‌برێن.
سه‌رچاوه‌كان به ئاژانسه توركییه‌كه‌یان گوتووه: "بنكه‌ی یه‌كه‌میان له شارۆچكه‌ی (الصور) له گونده‌واری باكووری پارێزگاكه‌یه و بنكه‌ی دووه‌میشیان له‌ناو باره‌گای لیوای 113 ده‌بێت كه پێشتر سوپای سووریای رژێمی به‌شار ئه‌سه‌دی تێدا بووه له گونده‌واری باكووری رۆژئاوای دێره‌زوور".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌كراوه، له‌و كاته‌وه‌ی توركیا له 9/10/2019 هێرشی بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان ده‌ستپێكرد و ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌و ناوچانه كشانه‌وه، 250 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی به ته‌واوی كه‌ره‌سته و چه‌كی پێویست و راجیمه و مووشه‌كه‌وه ره‌وانه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی دێره‌زوور كراون.
هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌دا رۆژنامه‌ی"الوطن"ـی فه‌رمی سووریا رایگه‌یاندبوو، ئه‌مه‌ریكا دوو بنكه‌ی سه‌ربازی له دێره‌زوور داده‌مه‌زرێنێ.
به‌ڵام رۆژنامه‌ی وه‌ته‌ن نوسیبووی، بنكه‌ی یه‌كه‌میان له شاره‌دێی باغۆزی نزیك سنووری عێراق ده‌بێت كه به‌م دوواییانه له ده‌ست چه‌كدارانی داعش ده‌رھێنرا و ده‌كه‌وێته نزیك ئه‌و خێوه‌تگایه‌ی دیله‌كانی داعشی تێدایه و له‌لا‌یه‌ن شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده‌وه پاسه‌وانێتی ده‌كرێن. بنكه‌ی دووه‌میشیان له‌ناو باره‌گای لیوای 113ـی سوپای سووریادا ده‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئاژانسه توركییه‌كه‌ش ئاماژه‌ی پێكردووه.
له ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له چه‌ندین بنكه و خاڵی سه‌ربازییدا له دێره‌زوور دامه‌زراون، پاش ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌ی سووریا ده‌ركران.
بایه‌خی ئه‌و ناوچه‌یه به‌شێكی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كێڵگه نه‌وتییه‌كانی و دیارترینیشیان كێڵگه‌كانی "العمر" و"كونكو" و"جفرة" و"تنك"ـه. ئه‌مه‌ریكاش به فه‌رمی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه ژماره‌یه‌ك له ھێزه‌كانی بۆ كۆنترۆڵكردنی ئه‌و ناوچه نه‌وتیانه ده‌هێڵێته‌وه و به‌و شێوه‌یه‌ش رێگه له هێزه‌كانی حكوومه‌تی سووریا و رووسیا ده‌گرێت تا ده‌ستیان به‌و سه‌رچاوانه‌ی نه‌وت نه‌گات.