پۆلیسی هه‌ولێر: كه‌سێك به تۆمه‌تی دزیكردن ده‌ستگیركرا
وێڕای دزی، 30 گوللـه‌شی به ماڵی باوكییه‌وه ناوه
K24 - هه‌ولێر:
تۆمه‌تبارێك وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، وێڕای ئه‌نجامدانی تاوانی دزی و رێگریكردن هاوكات 30سی گوله‌شی به‌ماڵی باوكیه‌وه ناوه، به‌وهۆكارانه‌شه‌وه 3سێ جار فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی له‌لایه‌ن دادگاوه بۆ ده‌رچووه، تا دواجار له‌لایه‌ن پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی هه‌ولێره‌وه بۆسه‌یه‌ك بۆ تۆمه‌تباره‌كه داده‌نرێت و دوای رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی پۆلیسێك بریندار ده‌بێت و تۆمه‌تباره‌كه‌ش به‌برینداری ده‌ستگیر ده‌كرێت.
تاوانی دزی و رێگریكردن له‌لایه‌ن دادگاوه 3 جار فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچووه، دواهه‌مین تاوانی بریتی بووه له هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵی باوكی و وه‌كو خۆی ده‌ڵێ 30 گوللـه‌ی به ماڵی باوكییه‌وه ناوه. به‌ڵام دواجار ده‌كه‌وێته ناو بۆسه‌یه‌كی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان و دوای رووبه‌رووبه‌نه‌وه‌ی له گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان و برینداركردنی پۆلیسێك، خۆشی به‌برینداری ده‌ستگیر ده‌كرێت.
به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات له 10 ماوه‌ی رۆژی رابردوودا 8 تاوانبار خۆیان راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان كردووه.
رۆژانه له‌لایه‌ن دادگاوه چه‌ندین فه‌رمانی جیاوازی ده‌ستگیركردن بۆ تۆمه‌تباران ده‌رده‌چێت و هه‌ندێكیان به‌زوویی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و هه‌ندێكی دیكه‌شیان به‌هۆی خۆحه‌شاردان و هه‌وڵدانیان بۆ ده‌بازبوون له هێزه ئه‌منییه‌كان كاتی زیاتری ده‌وێت بۆ ده‌ستگیركردنیان، به‌شێكی دیكه‌ش له تۆمه‌تباران وه‌كخۆیان ده‌ڵێن به‌ناچاری و دوای داخستنی هه‌موو رێگاكانی ده‌بازبوون له‌به‌رده‌میان، دێن و خۆیان راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ن.