له كوه‌یت خۆپیشاندان ده‌ستیپێكرد
ناڕه‌زایه‌تیان دژی گه‌نده‌ڵی ده‌ربڕی
K24 – هه‌ولێر:
شه‌وی رابردوو، سه‌دان هاووڵاتی كوه‌یت، له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی ئومه‌ی كوه‌یت(په‌رله‌مان) كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تیان دژی گه‌نده‌ڵی ده‌ربڕی و داوای چاكسازییان كرد.
په‌رله‌مانتاری پێشووی كوه‌یت، ساڵح مه‌لا له رێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه داوای كردبوو، دژی گه‌نده‌ڵی هاووڵاتیان گردبوونه‌وه‌یه‌ك بكه‌ن و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی گردبوونه‌وه‌كه پیشان دابوو.
ساڵح مه‌لا به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند، گردبوونه‌وه‌كه‌یان بۆ گه‌یاندنی ئه‌و په‌یامه‌یه، كه خه‌ڵك دژی گه‌نده‌ڵی و پێشێلكردنی ده‌ستووره.
گوتیشی: درووشمی گه‌وره‌ی گردبوونه‌وه‌كه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئومه و حكومه‌ته.
خۆپیشاندانه‌كه‌ی كوه‌یت، دوای ئه‌و شه‌پۆله ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندانه دێت، كه ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه، هه‌ریه‌ك له وڵاتانی عێراق و لوبنانی گرتووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: AFP
ئ.ڕ