گۆڕان كاندیدی پۆستە بەتاڵەكانی حكوومەت یەكلایی دەكاتەوە
جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان كۆدەبێتەوە
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ دیاریكردنی كاندیدی پۆستە بەتاڵەكانی نێو حكوومەت و خۆ رێكخستنەوە كۆدەبێتەوە.
پەیامنێری كوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند "ئەمڕۆ جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر سێ تەوەری سەرەكی كۆدەبێتەوە، كە بریتین لە خۆ رێكخستنەوە و خۆ نوێكردنەوەیە. ھەڵسەنگاندن بۆ بەشداریكردنی گۆڕان لە حكوومەت و یەكلاكردنەوەی كاندیدی ئەو پۆستانەی حكوومەت كە بەركەوتەی گۆڕانن و پڕنەكراونەتەوە. ھەروەھا ھەڵسەنگاندنی بارودۆخی عێراق و رۆژئاوای كوردستان و دیاریكردنی سیاسەتی گۆڕان لەوبارەوە".
پەیامنێرمان بەوەش كرد "بڕیارە رۆژی شەممە جڤاتی نیشتمانی گۆڕان لەسەر ھەمان تەوەر كۆببێتەوە".
ھ.م