كرملین: ئه‌ردۆغان داوایكردووه به ته‌له‌فۆن قسه له‌گه‌ڵ پوتن بكات
به‌م نزیكانه، قسه ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا(كرملین) ئاشكرایكرد، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی كۆماری توركیا، داوایكردووه، له رێی ته‌له‌فۆنه‌وه قسه له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا بكات.
یوری ئۆچاكۆڤ، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی رووسیا، رایگه‌یاند، به‌م نزیكانه، پوتن و ئه‌ردۆغان به ته‌له‌فۆن قسه ده‌كه‌ن.
ئوچاكۆڤ، راشیگه‌یاند، ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه له‌سه‌ر داوای ئه‌ردۆغان ده‌بێت و كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی واده‌یه‌كی گونجاو بۆ په‌یوه‌ندییه‌كه ده‌ستنیشان بكه‌ین.
له لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌مڕۆ ئه‌ردۆغان به‌ره‌و هه‌نگاریا به‌ڕێكه‌وت و به‌ر له سه‌ردانه‌كه‌شی له وته‌یه‌كدا ئه‌مه‌ریكای به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی نه‌بووه.
سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی به‌ڵێنی به توركیا دا، كه یه‌په‌گه له باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا له ماوه‌ی 120 كاتژمێردا ده‌كشێنێته‌وه، "پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی نه‌بوو".
ئه‌ردۆغان گوتیشی: توركیا له ماوه‌ی 8 تا 9 رۆژی ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی ئه‌و پیلانه پیسانه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، كه ماوه‌ی 8 ساڵ بوو له ناوچه‌كه له دژی توركیا له ئارادا بوون. هه‌روه‌ها ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌شی هێنایه ئاراوه، كه دۆسته راسته‌قینه‌كانی خۆمان بناسین.
سه‌رۆكی توركیا دووپاتیشیكرده‌وه، كه "ئه‌نقه‌ره ئه‌وانه له بیر ناكات، كه پارێزگاری له تیرۆریستان ده‌كه‌ن و باوه‌شیان بۆ كردوونه‌ته‌وه".
ئه‌مه‌ریكا و توركیا له ناوه‌ڕاستی ئۆكتۆبه‌ری رابردوودا، رێككه‌وتن ئاگربه‌ست له باكووری سووریا رابگه‌یه‌ندرێت و له ماوه‌ی 120 كاتژمێردا ئه‌مه‌ریكا، سه‌رپه‌رشتی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده) بكات بۆ دووری 32 كیلۆمه‌تر له سنووری توركیا و به درێژایی 444 كیلۆمه‌تر.
سه‌رچاوه: RT
ئ.ر