رووسیا: گه‌ڕانه‌وه‌ی منداڵ و ئافره‌تانی داعش جێی مه‌ترسییه
ئاماده‌ن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ رووسیا
K24 – هه‌ولێر:
ده‌زگای ئاسایشی فیدراڵی رووسیا، رایگه‌یاند، زانیاری له باره‌ی 2000 ژن و منداڵی رووس هه‌یه، كه له ریزی داعش بوون له ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاماده‌ن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ رووسیا.
سه‌رۆكی ده‌زگاكه، ئه‌لكسه‌نده‌ر پۆرتنیكۆڤ، له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌رانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی وڵاتانی ئه‌ندام له هاوبه‌ندی وڵاتانی سه‌ربه‌خۆ، كه له تاشقه‌ندی ئۆزبه‌كستان به‌ڕێوه‌چوو، رایگه‌یاند، زانیاریمان له باره‌ی 2000 ژن و منداڵی چه‌كدارانی داعش هه‌یه، كه ره‌چه‌ڵه‌كنامه‌ی رووسیایان هه‌یه و له ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستن یان ئه‌و ناوچانه‌یان به‌جێهێشتووه و ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ رووسیا.
گوتیشی: ئه‌وان هه‌وڵ ده‌ده‌ن له رێڕه‌وه مرۆییه‌كانه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ رووسیا.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و گه‌ڕاوانه، هه‌ڵگری بۆچوونی په‌ڕگیر و توندڕه‌وانه‌ن و سه‌ركرده‌ی گرووپه تیرۆریستییه‌كان ده‌یانه‌وێت به‌كاریان بهێنن بۆ پڕوپاگه‌نده‌كردن و چه‌كداركردنی خه‌ڵكی دیكه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، چه‌كدارانی داعش ده‌یانه‌وێت له سنووره‌كانی ئه‌فغانستاندا بگیرسێنه‌وه و له‌وێوه دزه بكه‌نه ناو سنووری وڵاتانی هاوبه‌ندییه‌كه.
ئاشكراشیكرد، ئاسایشی فیدراڵی رووسیا به هاوكاری هه‌واڵگری ئازه‌ربیجان، تاجیكستان، فرغیزستان و ئۆزبه‌كستان 13 شانه‌ی تیرۆریستی هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه و 138 كه‌س له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا ده‌ستگیر بكه‌ن.