له باره‌ی ده‌نگۆی رێگریكردن له سه‌رۆكی په‌رله‌مان روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوكرایه‌وه
گوایە رێگری لێکرابێت بچێتە هۆتێلی رۆتانا

K24 – هه‌ولێر:
سكرتێری رۆژنامه‌وانی، رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، ره‌تیكرده‌وه، رێگری له سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرابێت بۆ به‌شداریكردنی له دیداری مێری2019.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، كه سكرتێری رۆژنامه‌وانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بڵاویكردووه‌ته‌وه، هاتووه: "بەداخەوە لە هەندێ ماڵپەڕ و پێگەی سۆشیاڵ میدیا هەندێ هەواڵی هەڵبەستراو بڵاوکراوەتەوە لەسەر ئەوەی گوایە رێگری لە بەڕێز سەرۆکی پەرلەمان کرابێت بچێتە هۆتێلی رۆتانا بۆ بەشداری لە پانێلی دیداری مێری".
هه‌روه‌ها هاتووه: "لێرەوە رایدەگەیەنین، کە ئەم بابەتە هەڵە تێگەیشتنێک بووە و هۆکارەکەی کارمەندانی کۆمپانیای سیکیوریتی بووە لەو شوێنەو هیچ پەیوەندی بە پاسەوان و دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستانەوە نیە".
له كۆتایی روونكردنه‌وه‌كه‌شدا هاتووه: "هەر ماڵپەڕ و ڕاگەیاندنێک هەواڵی هەڵبەستراو لەم بارەیەوە بڵاو بکاتەوە، رێوشوێنی یاسایی دەگرینە بەر".
دیداری مێری2019، له ماوه‌ی سێ رۆژی رابردوودا، له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو و كوردستان24 سپۆنسه‌ری سه‌ره‌كی میدیایی دیداره‌كه بوو. سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی له دیارترین ئه‌و كه‌سایه‌تیانه بوو، كه له دیداره‌كه‌دا دوێنێ پانێلێكی تایبه‌تی هه‌بوو. پێشتریش نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له رۆژی یه‌كه‌می دیداره‌كه‌دا پانێلێكی تایبه‌تی هه‌بوو.