راویژكاری سه‌رۆكی هه‌رێم: هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستوور هه‌موار نه‌كرێته‌وه
"كێشه‌كان له جێبه‌جێنه‌كردنی ده‌ستوور دایه نه‌ك ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی"
K24- هه‌ولێر:
راویژكارێكی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌ڵێت، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستوور هه‌موار نه‌كرێته‌وه، له به‌رامبه‌ریشدا راوێژكارێكی سه‌رۆك كۆماری عێراقیش جه‌خت له‌سه‌ر پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: "هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور كاره‌سات نییه".
له‌باره‌ی دۆخی عێراق و خۆپیشاندانه‌كانی و هه‌وڵه‌كان بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور، دڵشاد شه‌هاب، ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ کوردستان ٢٤ی گوتی: هەموو هەوڵەکانمان بۆ ئەوە دەبێ، دەستوور هەموار نەکرێتەوە.
شه‌هاب دووپاتیشیكرده‌وه، جێبەجێ نەکردنی دەستوورە وایکردووە عێراق تووشی قەیران و كێشه ببێت نەك ناوه‌ڕۆكی ده‌ستوور.
له به‌رامبه‌ریشدا سالار مه‌حموود، راوێژکاری سەرۆك کۆماری عێراق پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بۆچوونه‌یه و جه‌خت ده‌كاته‌وه، به‌هۆی جێبەجێنەکردنی خواستە دەستوورییەکانی کورد، پێویسته كورد هەوڵی هەموارکردنەوەی دەستوور بدات، بە شێوەیەك كه میکانیزمی جێبەجێکردنی خواستەکان دیاریبکات و دەشڵێت: هەمواركردنه‌وه‌ی دەستوور کارەسات نییە.
٢٨ی ئۆکتۆبەر پەرلەمانی عێراق، لێژنەیەکی بۆ هەمواركردنه‌وه‌ی دەستوور پێکهێنا، به‌ڵام تا ئێستا سیما و شێوازی بڕیاردانی ئه‌و لێژنه‌یه دیارنییە.
H.B