عادل عه‌بدولمه‌هدی: به‌شێوه‌یه‌كی درووست مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
به‌مزووانه پڕۆژه یاسای بودجه ئاراسته‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكرای ده‌كات له چه‌ند رۆژی داهاتوودا پڕۆژه یاسای بودجه ئاراسته‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت و له باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: "ده‌بێت به شێوه‌یه‌كی راست و دروست مامه‌ڵه بكه‌ین و پرسه‌كان یه‌كلابكه‌ینه‌وه".
عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له گوتارێكدا له میانه‌ی سه‌رۆكایه‌تیكردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی لێژنه‌ی ئاماده‌كردنی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2020 دووپاتی كرده‌وه كه رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه كاریگه‌ری له‌سه‌ر دواكه‌وتنی پڕۆژه یاسای بودجه هه‌بووه، به‌ڵام كاره‌كان نه‌وه‌ستاون و له چه‌ند رۆژی داهاتوود پڕۆژه یاسای بودجه ئاراسته‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت مامه‌ڵه‌یه‌كی راست و دروست له‌گه‌ڵ كوردستان بكه‌ن له باره‌ی راده‌ستكردنی داهاتی نه‌وت و شایسته داراییه‌كان.