ژمارەی ئەندامانی کورد لە لیژنەی نووسینەوەی دەستوور زیاد دەكرێت

"لە سێ كەسە و كراوە بە شەش كەس"

K24 - ھەولێر

ژمارەی ئەندامانی کورد لە لیژنەی نووسینەوەی دەستووری عێراق لە سێ کەسەوە کرا بە شەش کەس.

نووسینگەی راگەیاندنی بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند "به ھەوڵی جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و گشت فراکسیۆنە کوردستانییەکان، ژمارەی ئەندامانی کوردی نێو لیژنەی نووسینەوەی دەستوور لە سێ کەسەوە بۆ شەش کەس زیاد کران".

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "رۆژی شەممە دکتۆر بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق نووسراویكى ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كرد، بۆ زیادكردنى ئه‌ندامانى لیژنه‌كه و بە ھەوڵ و پشتگیریی فراکسیۆنە کوردستانییەکانى نێو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تواندرا ژمارەی ئەندامانی کوردی نێو لیژنەی هه‌مواركردننەوەی دەستوور لە 3 کەسەوە بۆ 6 کەس زیاد بکرێت".

ئاشكراش كراوە: "ئەندامانی کوردی نێو لیژنەی نووسینەوەی دەستوور بریتین لە د. ڤیان سەبری، د.جوان ئیحسان، د. یوسف محەممەد سادق، د. عەبدولباری مودەریس، د.جەمال کۆچەر و سه‌رۆكى لیژنه‌ى یاسایی رێبوار ھادی".

ھ.م