سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌ره‌كی له بڕیاری چاكسازی ره‌تده‌كاته‌وه
رازی نین هیچ لایه‌نێكی ده‌ره‌كی ده‌ستتێوه‌ردانی تێدا بكات

K24 – هه‌ولێر:
"سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق"، رایگه‌یاند، "چاكسازی بڕیارێكی عێراقییه و رازی نین هیچ لایه‌نێكی ده‌ره‌كی ده‌ستتێوه‌ردانی تێدا بكات".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (12ی شرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2019) "سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق" له به‌یاننامه‌یه‌كدا، رایگه‌یاند، "بڕیاری چاكسازی چاوه‌ڕوانكراو له عێراق، به پله‌ی یه‌كه‌م بڕیارێكی ناوخۆییه. قبوڵمان نییه هیچ لایه‌نێكی ده‌ره‌كی ده‌ستی تێوه‌ربدات".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، "چاكسازی بڕیارێكه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی خواست و ئیراده‌ی هاووڵاتیانی عێراقه. ناكرێت بخرێته ژێر باری سه‌رنج و تێبینی ده‌ره‌كییه‌وه".
دووپاتیشیكردووه، "سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق پێداگیره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر جۆره ده‌ستتێوه‌ردانێكی ده‌ره‌كی له‌و پرسه‌دا ره‌تبكاته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "خه‌ڵكی عێراق به گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندی پێشینه و جێبایه‌خی خۆیان، به رێزگرتن له ئیراده‌ی مه‌رجه‌عی شیعه، له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و یاسادا بڕیار له چاره‌نووسی خۆیان ده‌ده‌ن".
ئ.ر