پەرلەمان پێشنیازی دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست تاوتوێ دەكات
"پاراستنی به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان"
K24 - ھەولێر
پەرلەمانی كوردستان پێشنیازی بڕیاری دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست لە ھەرێمی كوردستان و چەند پێشنیازە یاسایەكی دیكە تاوتوێ دەكات.
بڕیارە ئەمرۆ پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە و بە گوێرەی ئەو بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكە كە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڵاوی كردووەتەوە، پەرلەمان چەند پرسێكی گرنگ تاوتوێ دەكات، لەوانە، خوێندنەوەی یەكەم بۆ ھەریەك لە پێشنیازی یاسای (پاراستنی به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان-عێراق) و پێشنیازی یاسای (به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى به قاچاغبردنی نه‌وت و لێده‌رهێنراوه‌كان له هه‌رێمی كوردستان-عێراق) و پێشنیازه یاسای (بیمه‌ی كشتوكاڵی له هه‌رێمی كوردستان-عێراق) و پێشنیازه بڕیارى (دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست له هه‌رێمی كوردستان) دەكات. ھەروەھا بڕیارە لە بڕگەیەكی دیكەی دانیشتنەكەدا دانان و ئاڵوگۆڕكردنی ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار له لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان و پێكهێنانی (4) لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی په‌رله‌مان بكرێت.
ھەر بەپێی بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكە لە كۆتا بڕگەی دانیشتنی پەرلەمانیش، سەرۆكی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكان بیرۆكەیەك دەخاتەروو پەیوەست بە دووبارە تەعریبكردنەوە و مەترسی ھەمواركردنەوەی ماددەی 140، ھەروەھا پەرلەمانتار كاروان عەبدولرەحمان بیرۆكەیەك سەبارەت بە پرسی چۆنیەتی شەفافكردنی نەوت دەخاتەڕوو.
ھ.م
