بەهۆی داڕمانی ديوار کرێکارێك گیانی لە دەستدا
خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه

K24 - سۆران:
به‌هۆی داڕمانی دیوارێك له گه‌ڕه‌كی "به‌رگوان"ی قه‌زای سۆران، كرێكارێكی خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، گیانی له‌ده‌ستدا.
عه‌مید عیماد رێكانی، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی سۆران رایگه‌یاند، كرێكاره‌كه به‌ناوی "ئ. ق. س" له‌دایكبوونی 1965، كه‌وتووه‌ته ژێر دیواره‌كه و به هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، كرێكاره‌كه خه‌ڵكی شاری ورمێی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، خێزانداره و باوكی 6 منداڵه، دوای ئه‌وه‌ی تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه، به‌هاوكاری هاووڵاتییان له ژێر دیواره داڕماوه‌كه ده‌ریان هێناوه.
ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، دوای ده‌رهێنانی كرێكاره‌كه، هێشتا له ژیاندا مابوو، دواتر ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانییه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا و ته‌رمه‌كه‌شی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی سۆران كراوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی سۆران ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، كه‌سوكاری ئه‌و كرێكاره له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئاگاداركراونه‌ته‌وه و بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی، گه‌یشتوونه‌ته سۆران.
ئ. م