بەهۆی رووخانی دیوارێك كرێكارێك لە سۆران گیانی لەدەستدا

باوكی شەش منداڵە

K24 - سۆران

شەوی رابردوو لە قەزای سۆران بەھۆی رووخانی دیوار كرێكارێك گیانی لەدەستدا.

عەمیدی ماف پەروەر عیماد رێکانی بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "شەوی رابردوو ئاگادار کراینەوە بە هەبوونی رووداوێکی داڕمان، کە دیوارێک رووخاوە و کرێکارێک گیانی لەدەستداوە، كرێكارەكە ( ئ . ق س ) لەدایکبووی 1965 خێزاندارە باوكی 6 منداڵە و خەڵكی شاری ئورمیەی رۆژھەڵاتی كوردستانە".

ئاماژەی بەوەشكرد: "رووداوەكە لە گەڕەکی بەرگوان لە سۆران روویداوە دەست بەجێ تیمێکی رزگارکردنی بنکەکەمان گەیشتنە شوێنی رووداو توانرا بە زووی کرێکارەکە لەلایەن کارمەندانی بنکەکەمان بە هاوکاری هاووڵاتیان دەربهێنن و رەوانەی نەخۆشخانە کرا، بەڵام بەداخەوە گیانی لەدەستدا لەبەر سەختی برینەکان. ئێستا تەرمی رەوانەی پزیشکی دادی کرا و كەسوكاری لە شاری ئۆرمیە لە رووداوەكە ئاگادار كرانەوە و بۆ بردنەوەی تەرمەكە گەیشتنە سۆران".

ھ.م