روحانی: ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵده‌دات خۆپیشاندانه‌كانی عێراق و لوبنان بگۆڕێت به شه‌ڕ و مانگرتن
سه‌رۆك كۆماری ئێران: ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل هۆكاری خوێنڕشتنن له ناوچه‌كه‌دا

K24 - هه‌ولێر:
حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به هه‌وڵدان بۆ قۆستنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق و لوبنان تۆمه‌تبار ده‌كات و ده‌ڵێت: "واشنتن ده‌یه‌وێت خۆپیشاندانه‌كان بگۆڕێت به شه‌ڕ و مانگرتن".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 14/11/2019، سه‌رۆك كۆماری ئێران له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گووتی: "ئامانجی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه، كۆنترۆڵكردنی نه‌وت و تاڵانكردنی سه‌روه‌ت و سامانی موسڵمانانه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "پێتوابێت ئه‌مه‌ریكا وڵاتێكی دۆسته، هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیژییه، به‌داخه‌وه هه‌ندێك وڵات ده‌ستی دۆستایه‌تی به‌ره‌و ئیسرائیل درێژ ده‌كه‌ن".
روحانی گوتوویه‌تی: "زیاتر له 30 ساڵه ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل به‌رپرسن له جه‌نگ و خوێنڕشتن له ناوچه‌كه‌دا".
سه‌رۆك كۆماری ئێران رایگه‌یاندووه: "ئه‌مه‌ریكا هێزی جارانی نه‌ماوه، هێزی ئێستای له جاران گه‌وره‌تر نییه".