دهۆك.. هاووڵاتییه‌ك له‌سه‌ر شاخ هه‌ڵدێرا و به سه‌ختی بریندار بوو
چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی له شوێنه‌كه بۆ كراوه
K24 - دهۆك:
هاووڵاتییه‌ك كه بۆ مه‌به‌ستی هێنانی دار رووی له شاخی "كوره‌ژار" ی ناحیه‌ی شێلادزێ له پارێزگای دهۆك كردبوو، له‌سه‌ر شاخه‌كه هه‌ڵدێرا و به سه‌ختی برینداربوو.
په‌یامنێری كوردستان 24 له دهۆك رایگه‌یاند، هاووڵاتییه‌كه ناوی "مو‌سا غازی ئوره‌ماری"یه و بۆ مه‌به‌ستی هێنانی دار، چووه‌ته شاخی "كوره‌ژار" له دهرهڤهری شێلادزێ و له‌سه‌ر شاخ هه‌ڵدێراوه و به سه‌ختی برینداربووه.
به گوێره‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، هاووڵاتیان توانیویانه بگه‌نه فریای هاووڵاتییه‌كه و سه‌رقاڵی هێنانه خواره‌وه‌ی هاووڵاتییهكهن بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی بكه‌ن، هه‌ر له‌و شوێنه‌ش توانیویانه چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی بۆ بكه‌ن.
ئ. م