دهۆك له بەدەستهێنانی خەڵاتی شاری ئاشتی جیهان نزیك دهبێتهوه
35 شار بهشدارن و كۆنگرهكه له باشووری ئهفریقا بهڕێوهدهچێت
K24 - ههولێر:
لە كێبڕكێیهكدا بۆ وهرگرتنی خهڵاتی شاری ئاشتی جیهانی كه 35 شار بهشدارن، شاری دهۆك و 4 شاری دیكه ماونهتهوه و کێبرکێی بەدەستهێنانی نازناوی شاری ئاشتی لەسەر ئاستی جیهاندا دەکات.
سالم سەعید، بەرێوەبەری راگەیاندنی بۆردی کاروباری مرۆڤایەتی له پارێزگای دهۆك، بۆ کوردستان24 رایگەیاند: "لە رۆژی 11ـی نۆڤەمبەری 2019، شاندێکی بۆردەکەیان کە پێکهاتووە لە ئیسماعیل محەمەد ئەحمەد، یاریدهدهری پارێزگاری دهۆك بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران و ئەندازیار ئیدریس نەبی، بەرێوەبەری جێبەجیکار لە بۆردی کاروباری مرۆڤایەتی، گەییشتنە وڵاتی باشووری ئەفریقا بۆ بەشداربوون لە کۆنگرەی ساڵانەی سەرکردەکانی ناوخۆیی و جیهانی کە لە لایەن رابیتەی بونیاتنانی تواناکانی حکومەتە ناوخۆیەکانیی هوڵەندیLocal Government) (Capacity Program LGCP کە لە ژێر بەرنامەی (دەستپیشخەری ئاشتی) لە وڵاتی باشووری ئەفریقا دەستی بەکارەکانی کردووە.
شاری دهۆک لەلایەن رێکخراوی شارەوانییەکانی هوڵەندی VNGهەڵبژێردراوە تا لەگەڵ دەیان شاریتری جیهانی لە پێشبڕکێی بەدەستهێنانی خەڵاتی شاری ئاشتی بەشداریی بكات.
ئەم خەڵاتە ساڵانە لەسەر ئاستی جیهان پێشکەش بە شارێك دەکرێت. شاری دهۆكیش بە شاری پێکەوە ژیان دهناسرێت و توانیویهتی لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا بە سەدان هەزار ئاوارە وپەنابەر لە هەموو پێکهاته و ئایینهكان لەخۆبگرێت و بە رێگای بۆردی کاروباری مرۆڤایەتی BRHA گەورەترین خزمەتی پێشکیشی ئاوارە و پەنابەر و خەڵکی خۆجێی بکات و ئاشتی و پێکەوە ژیان بە رێگای چەندین چالاکی جۆراوجۆری مرۆڤایەتی و رۆشنبیری و هونەری و وەرزشی و لە گشت بوارەکانی ژیاندا بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگاکانی حکومی و ئەمنی و مرۆڤایەتی لە پاریزگای دهۆک، بپارێزیت و گەشە پێبدات.
بۆ جاری یەکەمە دهۆك بەشداری ئهو كۆنگرهیه دهكات و تا ئێستا توانیوویهتی ببێتە یەکێك لە 5 شاری جیهانی لهناو 35 شاری بەشدار لە کیبڕکێیەکەدا و پێشبینی دەکریت کە شاری دهۆك خەڵاتی یەکەم بهدهستبهێنێت و وەکو شاری ئاشتی لەسەرانسەری جیهان بناسرێت.