بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆژە وەستاوەکان حکوومەت زۆرترین بودجە بە سلێمانی دەدات
به وێنه و بهڵگه.. ئهم پرۆژانه تهواو دهكرێن
K24 - ههولێر:
بەهۆی کێشە داراییەکانی هەرێمی کوردستانەوە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان ناچاربووە کارکردن لە نزیکەی 2 ههزار و 600 پرۆژەی خزمەتگوزاریی رابگرێت.
زاگرۆس فەتاح بەڕێوەبەری گشتی پرۆژەکان لە وەزارەتی پلاندانان بە کوردستان24ی گوت، کۆی گشتی پرۆژە تەواونەکراوەکانی بودجەی گەشەپێدان گەیشتووەتە ههزار و 377 پرۆژە کە سەرجەمی بودجەی پێویستی نزیکەی 472 ملیار دینارە.
گوتیشی:" لە بودجەی پرۆژەی وەزارەتەکان ههزار و 216 پرۆژە راوەستاون کە کۆی تێچووی هەموویان نزیکەی پێنج ترلیۆن و 370 ملیار دینارە".
لە بارەی هەندێك لێدوانیشەوە کە ڕەخنەیان لە رێژەی تەرخانکراوی بودجە دەکرد بۆ پارێزگاکان و باسیان لە بێبەشکردنی سلێمانی دەکرد، بەڕێوەبەری گشتی پرۆژەکان ئاماژەی بەوەدا کە بودجەی تەرخانکراو بۆ سلێمانی ئێستا زیاترە لە هەر کاتێکی دیکە و گوتیشی: "سلێمانی 249 ملیار و 458 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکراوە کە دەکاتە 45.1%ی کۆی گشتی پارەی تەرخانکراو لە کاتێکدا بودجەی تەرخانکراو بۆ هەولێر 241 ملیار و 346 ملیۆنە کە دەکاتە 43.6% و بۆ دهۆکیش 61 ملیار و 941 ملیۆن دینارە کە دەکاتە 11.2%".
حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە بە تەواوکردنی سەرجەم ئەو پرۆژە خزمەتگوزارییانەی کە ڕێژەی تەواوبوونیان لە 85% زیاترە و بڕیاریشە لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا ئەو پرۆژانەش تەواوبکرێن کە ڕێژەی تەواوکردنیان 75% بووە.
لە بارەی گرینگترین ئەو پرۆژانەی کە بڕیارە بەمزووانە دەست بە تەواوکردنی بکرێت ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی گوتی: "بەم بڕیارەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشێکی زۆر لە پرۆژەکان دەستپێدەکەنەوە و تەواودەکرێن".
بهشێك لهو پرۆژانه بریتین لهمانه:
پارێزگای سلێمانی:
درووستکردنی پرۆژەی سایلۆی کەلار.
تەواوکردنی رێگای رانیە بۆ ژاراوە.
تەواوکردنی ڕێگای کەلار - دەربەندیخان.
تەواوکردنی ڕێگای کەلار - کفری.
تەواوکردنی ڕێگای دوکان بۆ چوارقوڕنە.
تەواوکردنی ڕێگای هەڵەبجە - سەید سادق.
درووستکردنی 3 بەنداو لە سنووری پارێزگای سلێمانی.
نۆژەنکردنەوەی بەشێك لە بەنداوی دەربەندیخان.
گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ 10 کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون.
تەواوکردنی رێگای باشماخ - پێنجوێن.
درووستکردنی هۆڵێکی وەرزشی لە قڕگە.
درووستکردنی نەخۆشخانەی شەهید تۆفیق لە دەربەندیخان.
له پارێزگای ههولێر:
تەواوکردنی سایلۆی قوشتەپە.
درووستکردنی 5 بەنداو لە هەولێر لەنێویاندا (ئاقوبان و تاڵەبان و نازەنین و شەوگێڕ).
تەواوکردنی تونێلی سەڵاحەدین.
تەواوکردنی شەقامی نەخۆشخانەی پێشمەرگە.
بنیادنانی مەڵبەندی وەرزشی خەلیفان.
تەواوکردنی وێستگەی دابەشکردنی کارەبا لە سۆران.
پارێزگای دهۆك:
سایلۆی بەردەڕەش.
درووستکردنی 3 بەنداو.
نەخۆشخانەیەکی فریاکەوتن لە بەردەڕەش.
چەندین پرۆژەی دیکە.

.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
ئ. م