خۆپیشاندەرانی بەغدا دەستیان بەسەر پردێكی نزیك ناوچەی سەوز داگرت
ناتۆ: خۆپیشاندانه‌كانی عێراق تراژیدیان
K24 - ھەولێر
خۆپیشاندەرانی عێراق دەستیان بەسەر سێیەم پردی نزیك ناوچەی سەوزدا گرت و بۆ دووەم رۆژیش داوای مانگرتنی سەرتاسەری دەكەن.
بە گوێرەی ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز "وێرای فشاری ھێزە ئەمنییەكان بە بەكارھێنانی گازی فرمێسك‌ڕێژ، شەوی رابردوو خۆپیشاندەرانی بەغدا توانیویانە چەند ھەنگاوێكی دیكە لە ناوچەی سەوز نزیك ببنەوە، بە دەستگرتن بەسەر پردی سنك و باڵەخانەیەكی بەرز بەروە رووی ناوچەی سەوز".
ھەر بەپێی زانیارییەكان، لە بەسرە و زیقار و چەند شارێكی دیكەش خۆپیشاندان بەردەوامە. دوای ئەوەی دوێنێ مانگرتنی سەرتاسەری لە زۆربەی قوتابخانە و زانكۆ و فەرمانگەكان سەركەوتنی بەدەستھێنا، ئەمڕۆش خۆپیشاندەران بۆ دووەم رۆژ داوا دەكەن مانگرتن بەردەوام بێت و دەوامی فەرمی ئاستەنگ بكرێت، وەك فشارێكی دیكە بۆ وەڵامدانەوەی داواكارییەكانیان.
شەوی رابردووش چەند مووشەكێك ئاراستەی ناوچەی سەوز كران، بەلام تا ئێستا نازاندرێت مووشەكەكان لە كوێوە ئاراستە كراون.
ھەر پەیوەست بە خۆپیشاندانەكان، فه‌رمانده‌ی هاوپه‌یمانی ناتۆ له عێراق، خۆپیشاندانه‌كانی عێراق به تراژیدیا ناوده‌بات و داوای چاكسازیش له حكوومه‌ت ده‌كات.
دانی فۆرتین، فه‌رمانده‌ی هاوپه‌یمانی ناتۆ له عێراق له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت "له 1ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه تاوه‌كو ئێستا زیاتر له 330 خۆپیشانده‌ر له به‌غدا و شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق كوژراون، ئه‌مه‌ش تراژیدیایه‌كی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته‌یه كه له ماوه‌ی 20 ساڵی رابردوودا، ئه‌مه خوێناوی‌ترین خۆپیشاندانه له عێراق".
ناتۆ داواش له حكوومه‌تی عێراق ده‌كات، هه‌رچی زووه چاكسازی ئه‌نجام بدات و هێرشی سه‌ر خۆپیشانده‌رانیش بوه‌سێتندرێت و نابێت هێزی سه‌ربازی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی خۆپیشاندانه‌كان به‌كاربهێندرێت.
ناتۆ جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، كه پێویسته هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له‌جیاتی به‌كارهێنانی گولـله بۆ كوشتنی خۆپیشانده‌ران، گولـله‌ی پلاستیكی گازی فرمێسك‌ڕێژ به‌كاربهێنن، به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌وانه‌ش كاریگه‌ری خراپیان بۆ سه‌ر ته‌ندروستی خۆپیشانده‌ران نه‌بێت.
ھ.م
