له ویلایه‌تی كالیفۆڕنیا چه‌كدارێك ته‌قه له 35 كه‌س ده‌كات
ته‌ماشای یاری فوتبۆڵیان كردووه و ژماره‌یه‌كیان كوژراون و بریندار بوون

K24 - واشنتن:
له شاری فرێزۆنۆی ویلایه‌تی كالیفۆڕنیای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، چه‌كدارێك خۆی بە باخچەی پشتەوەی ماڵێکدا دەکات و ته‌قه له 35 کەس ده‌كات كه لە باخچەی ماڵه‌كه‌دا كۆببوونه‌وه و ته‌ماشای یاریەکی فوتبۆڵی خولی ئەمەریکیان ده‌كرد.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا، تەقەکەرەکە بەهه‌ڕەمەکی تەقەی لە خەڵکەکە كردووه و لە ئاکامدا 10 کەس بەر گولـلەبارانەکە کەوتوون.بەپێی ڕاپۆرتەکانی پۆلیس چوارکەسیان کوژراون و پێنجی دیکەش بریندارن و برینی یه‌كێك له برینداره‌كانیش سەخته و باری ته‌ندرووستی ناجێگیرە.
سەرۆکی پۆلیسی شارەکە ڕایگەیاند: "تا ئێستا هیچ زانیاری و به‌ڵگه‌یه‌كیان له‌باره‌ی ئەنجامدەری ئەو کردە چه‌كدارییه نییه و نازانن کێیە، تیمەکانی پۆلیسیش لە دەوروبەری شوێنی ڕووداوەکە تا ئێستا ماڵ بەماڵ دەگەڕێن بۆ ئەوەی لە کامێراکانی چاودێری هەندێک ماڵ زانیاریان دەستبکەوێ و تاوانبارەکە بناسنه‌وه.