هاتنی كرێكاری بیانی كاری كرێكارانی ناوخۆیان كه‌م كردووه‌ته‌وه
كرێكارانی بیانی له هه‌رێمی كوردستان له هیچ كارێك سڵ ناكه‌نه‌وه
K24- هه‌ولێر:
هێنانی كرێكاری بیانی و هاتنی كرێكارانی ناوچه‌كانی ناوه‌راست و خوارووی عێراق له‌لایه‌ك و له‌لایكی دیكه‌شه‌وه هاتنی كرێكارانی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا و باكوری كوردستان، وایكردووه ده‌رفه‌تی كار بۆ كرێكارانی ناوخۆیی له هه‌رێمی كوردستان كه‌متربێته‌وه.
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش هه‌وڵی چاره‌سەری ئه‌و دۆخه ده‌ده‌ن و ڕایده‌گه‌یه‌نن كه كرێكارانی ناوخۆ هه‌موو كارێك ناكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه كرێكارانی بیانی هه‌موو ده‌رفه‌تێك بۆ كاركردن ده‌قۆزنه‌وه.
به‌گۆێره‌ی ئاماره فه‌رمییه‌كانی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌هه‌رێمی كوردستان 9000 نۆ هه‌زار كرێكاری بیانی كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌و كرێكاره بیانیانه‌ی به‌شێوه‌ی قاچاخ كار ده‌كه‌ن ژماره‌كه‌یان زۆر له‌وه زیاتره كه به رێككاره فه‌رمییه‌كان كارده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه رێژه‌ی بێكاری له هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 12%، عارف حیتۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كار و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیش هۆكاری هێنانی كرێكاری بیانی بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، كه كرێكارانی ناوخۆیی ئاماده نین هه‌موو كارێك ئه‌نجام بده‌ن، له‌كاتێكدا كرێكارانی بیانی له هیچ كارێك سڵ ناكه‌نه‌وه.
له به‌رامبه‌ردا سابیر عوسمان، سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی سه‌ندیكاكانی كرێكارانی كوردستان هێنانی كرێكاری بیانی به هۆكارێك ده‌زانێت بۆ زیادبوونی رێژه‌ی بێكاری، راشیده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر رێنمایی و یاساكان وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێن، هیچ كێشه‌یه‌ك له‌وباره‌یه‌وه نابێت.
ده‌رفه‌تی جۆراوجۆری كاركردن و هه‌بوونی ئارامی و ئاسایش له هه‌رێمی كوردستان، وایكردووه كارێكارانی بیانی و ته‌نانه‌ت له باكوور و رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای كوردستانیش بۆ كاركردن ڕوو له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، ئه‌مه‌ش هه‌لی كاركردنی بۆ كرێكارانی ناوخۆیی كه‌م كردووه‌ته‌وه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش له‌هه‌وڵدان، له‌ڕێگای یاسایه‌كی نوێ چاره‌سه‌ری ئه‌و دۆخه بكه‌ن.
H.B