شا سه‌لمان هۆشداریی ده‌داته ئێران
شا سه‌لمان: ده‌بێت ئێران ده‌ست له فراوانخوازیی ئاژاوه‌گێڕی هه‌ڵگرێ
K24 - هه‌ولێر:
شا سه‌لمانی كوڕی عه‌بدولعه‌زیز، پادشای سعوودییه هۆشداریی ده‌داته ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران و ده‌ڵێت: "ده‌ست له بیرۆكه‌ی فراوانخوازیی ئاژاوه‌گێڕانه هه‌ڵگرن، چونكه زیان له گه‌له‌كه‌تان ده‌دات".
شا سه‌لمان له گوتارێكدا له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی شورای شانشینه‌كه‌ی گوتوویه‌تی: "هیوادارین رژێمی ئێران، لایه‌نی حیكمه‌ت هه‌ڵبژێرێت و هه‌ست به‌وه بكات هیچ رێگایه‌ك نییه بۆ ده‌ربازبوون له هه‌ڵوێستی نێوده‌وڵه‌تی به‌رامبه‌ریان، جگه له ده‌ستبه‌رداربوونی بیرۆكه‌ی فراوانخوازیی ئاژاوه‌گێڕیی نه‌بێت، چونكه پێش هه‌ر لایه‌ك زیان له گه‌له‌كه‌ی خۆیان ده‌دات".
شا سه‌لمان ده‌ڵێت: "شانشینی سعوودیه به‌ده‌ست سیاسه‌ت و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی رژێمی ئێرانه‌وه زۆر نه‌هامه‌تی چه‌شتووه، به‌م دواییانه گه‌یشتووه‌ته شێوازێكی نوێ له كرده‌ی تێكده‌رانه و به ئه‌نقه‌ست و ده‌یانه‌وێت هه‌موو ده‌رفه‌ته‌كانی ئاشتی و ئاسایش له ناوچه‌كه‌دا له ده‌ست بچێت".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "ده‌بێت رژێمی ئێران هه‌ست به‌وه بكات، له به‌رده‌م چه‌ندین بژارده‌ی جدیدایه، بۆ هه‌ر بژارده‌یه‌ك خۆی ده‌ره‌نجامه‌كانی له ئه‌ستۆ ده‌گرێت، شانشینی سعوودیه ده‌هۆڵی شه‌ڕ ناكوتێ، ئێمه ده‌ست بۆ ئاشتی راسته‌قینه درێژ ده‌كه‌ین تا زیان به كه‌س نه‌گات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به ته‌واوه‌تی له ئاماده‌باشیداین بۆ ئه‌وه دژی هه‌ر دوژمنكارییه‌كی ئێران پارێزگاریی له گه‌له‌كه‌مان بكه‌ین".