هێزی سهربازیی له دهوروبهری قوتابخانهكانی بهغدا بڵاودهكرێتهوه
"رێگه نادرێت قوتابیان و مامۆستایان دهوام جێبهێڵن"
K24 - ههولێر:
سەربازانی سوپای عێراق لە نزیك قوتابخانە و خوێندنگاكانی بەغدا و چەند شوێنێكی دیكە بڵاوەیان پێکرا.
بڵاوبوونهوهی هێزه سهربازییهكان بە مەبەستی ڕێگرییكردنه لە بەشداری فێرخوازان و مامۆستایان و فەرمانبەران لە خۆپیشاندانەكاندا و بە فەرمانی نوسینگەی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، چەند یەكەیەكی سەربازی لە نزیك قوتابخانە و خوێندنگاكانی بەغدا و چەند شوێنێكی دیكە بڵاوەیان پێکراوە.
جوڵاندنی ئەو هێزانە دوای ئەوەدێت كە نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق ڕایگەیاند: "بەهێز ڕووبەڕووی ئەو قوتابی و مامۆستا و فەرمانبەرانە دەبینەوە کە دەوام جێدێڵن و بەشداری خۆپیشاندان دەكەن".