توركیا گرته‌ی ڤیدیۆیی ده‌ستگیركردنی كادیرێكی په‌كه‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه
له سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كیی دیاربه‌كر
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری توركیا (ئه‌نادۆڵ)، گرته‌ی ڤیدیۆی ده‌ستگیركردنی كادیرێكی پارتی كرێكارانی كوردستانی له باكووری كوردستان بڵاوكرده‌وه.
به گوێره‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه، سه‌مرا تونجه‌ر، كه ناوی له لیستی خۆڵه‌مێشی داواكراوانی توركیایه، له سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی دیاربه‌كر كه‌وتووه‌ته بۆسه‌یه‌كی هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه و ده‌ستگیركراوه.
سه‌مرا، له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه داواكراو بووه و بڕی (52) هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكیش وه‌ك خه‌ڵات ده‌ستنیشان كرابوو، بۆ هه‌ر كه‌سێك زانیاری له باره‌وه بداته ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی توركیا چاودێری ئۆتۆمبێلێكی سوور ده‌كات و دواتر ده‌كه‌وێته بۆسه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان و ده‌ستگیرده‌كرێن.
Gri kategoride aranan PKK'lı teröristin yakalanma anı
— ANADOLU AJANSI (@anadoluajansi) November 20, 2019
300 bin lira ödülle gri kategoride aranan Semra Tuncer güvenlik güçlerinin karadan ve İHA ile yaptığı takiple yakalandı https://t.co/AD61Idjusi pic.twitter.com/zEhxDKvOGS