بودجه‌ی تایبه‌ت بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قه‌ڵای هه‌ولێر ته‌رخان ده‌كرێت
هه‌نگاوه‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قه‌ڵای هه‌ولێر ده‌ستپێ ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌میانه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی قه‌ڵای هه‌ولێر پشگیری ته‌واوی خۆی بۆ بوژاندنه‌وه‌ی قه‌ڵای هه‌ولێر خسته ڕوو، سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای بوژاندنه‌وه‌ی قه‌ڵای هه‌ولێریش رایده‌گه‌یه‌نێت، ئێستا بودجه‌ی پێویستیان له‌به‌رده‌سته بۆ كاركردن له قه‌ڵاكه.
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، له‌داهاتوودا وێرای دروستكردنی شه‌قام و ئاوه‌ڕۆ و دابینكردنی هێلی ئینته‌رنێت، هاوكات چه‌ندین ریستۆرانت و كافتیریا و شوێنی كه‌له‌پوریش له‌ناو قه‌ڵا ده‌كرێته‌وه، به‌جۆرێك كه له‌گه‌ڵ ستاندارده جیهانییه‌كانی پاراستنی شوێنه‌واره‌كان گونجاو بێت.
H.B