رۆژنامەنووسێكی كورد لە توركیا دەستگیر كرا

پۆلیس ماڵەكەی پشكنیوە

K24 - ھەولێر

ھێزە ئەمنییەكانی توركیا رۆژنامەنووسێكی كوردیان لە ئەنقەرە دەستگیر كرد.

بەگوێرەی ئاژانسی میزۆپۆتامیا، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیسی توركیا لە ئەنقەرە ھەڵیان كوتاوەتەوە سەر ماڵێ رۆژنامەنووس بێریڤان ئاڵتان، دوای پشكنینی ماڵەكەیان دەستگیریان كردووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بێریڤان ئاڵتان، لە ئاژانسی میزۆپۆتامیا كاردەكات و تائێستا ئازاد نەكراوە.