ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا: ده‌بێت تیرۆریستان له ته‌لڕه‌فعه‌ت و منبج نه‌مێنن
ئۆپراسیۆنی سوپای توركیا بۆ سه‌ر باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا به‌رده‌وام ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا رایگه‌یاند، "ئۆپراسیۆنی سوپای توركیا بۆ سه‌ر باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا به‌رده‌وام ده‌بێت تا سه‌رجه‌م ئامانجه‌كانی به‌دیده‌هێنێت".
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا، دوای كۆبوونه‌وه‌ی به سه‌رۆكایه‌تی "ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان"ـی سه‌رۆكی وڵات، به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: "ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌ی سوپای توركیا، كه له (9)ـی ئۆكتۆبه‌ری رابردووه‌وه بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا ده‌ستیپێكردووه، به‌رده‌وام ده‌بێت، تا سه‌رجه‌م ئامانجه‌كانی به‌دیده‌هێنێت".
هه‌روه‌ها هاتووه: "چاوه‌ڕوانین ئه‌و لایه‌نانه‌ی په‌یوه‌ستن به رێككه‌وتنی ناوچه‌ی ئارام له باكووری سووریا پابه‌ندییه‌كانی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن و ته‌واوی گرووپه تیرۆریستییه‌كان له ناوچه‌كه ده‌ربكه‌ن، به تایبه‌تی له ته‌لڕه‌فعه‌ت و منبج".
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ
ئ.ر