یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا: په‌كه‌كه مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌هێنێته ئه‌وڕوپا
ساڵانه نزیكه‌ی سێ ملیار دۆلاری ده‌ست ده‌كه‌وێت
K24 – هه‌ولێر:
یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا، پارتیی كرێكارانی كوردستان(په‌كه‌كه)ی به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه "له تاوانی رێكخراوی به قاچاغبردنی مادده‌ی هۆشبه‌ر بۆ ئه‌وڕوپا تێوه گلاوه".
سه‌نته‌ری ئه‌وڕوپی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر و ئاڵووده‌بوون به مادده هۆشبه‌ره‌كان (EMCDDA)، له راپۆرتی ئه‌مساڵی خۆیدا، كه له‌گه‌ڵ پۆلیسی ئه‌وڕوپا سه‌باره‌ت به بازاڕی مادده‌ی هۆشبه‌ر ئاماده‌ی كردووه، رایگه‌یاندووه، "په‌كه‌كه له تاوانی رێكخراو تێوه گلاوه و به‌شداریی له به‌قاچاغبردنی مادده‌ی هۆشبه‌ر بۆ ئه‌وڕوپا كردووه".
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، "بازاڕی مادده هۆشبه‌ره‌كان بووه‌ته سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگ بۆ داهاتی ئه‌و رێكخراوانه، ساڵانه ئهوڕوپاییهكان نزیكه‌ی 30 ملیار یۆرۆ له بواری كڕین و دابه‌شكردنی مادده هۆشبه‌ره‌كاندا خه‌رج ده‌كه‌ن".
پێشتر پۆلیسی ئه‌وڕوپا له راپۆرتێكدا رایگه‌یاندبوو، په‌كه‌كه له بازرگانیكردن به مادده هۆشبه‌ره‌كان ساڵانه (1.5) تا (3) ملیار دۆلاری ده‌ست ده‌كه‌وێت و رێكخراوه‌كه‌شی به‌وه تۆمه‌تبار كردووه، كه منداڵ و گه‌نجان راپێچی زه‌لكاوی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌كات و به‌و پاره‌یه‌ی له بازرگانیكردن به مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستی ده‌كه‌وێت، چه‌ك و پێداویستیی سه‌ربازیی بۆ هێزه‌كانی دابین ده‌كات.