"نزیكەی 400 خۆپیشاندەر لە عێراق كوژراون"

زیاتر لە 17 ھەزاری دیكە بریندار بوونە

K24 - ھەولێر

لە مانگی ئۆكتۆبەری ئەمساڵەوە 380 خۆپیشاندەری عێراقی كوژراون و زیاتر لە 17 ھەزاری دیكە بریندار بوونە.

كۆمیسیۆنی مافەكانی مرۆڤی عێراقی بڵاوی كردووەتەوە، لە مانگی ئۆكتۆبەر و لە سەرەتای خۆپیشاندانەكانی عێراقەوە، 380 خۆپیشاندەر كوژراون، ھەروەھا 17 ھەزار و 745ـی دیكە بریندار بوونە، لە چوارچێوەی ئەو توندوتیژییانەی كە لە ناو خۆپیشاندەر و ھێزە ئەمنییەكان روویانداوە.

خۆپیشاندانەكان لە بەغدا و نۆ پارێزگای دیكەی عێراق لە مانگی دووەمیاندا بەردەوامن، خۆپیشاندەران داوای ئەنجامدانی چاكسازی و ھەلی كاری و بنبڕكردنی گەندەڵی و ھەڵوەشاندنەوەی حكوومەت دەكەن.

Fly Erbil Advertisment