دھۆك.. 22 ھەزار كەس چاوەڕێی پێدانی زەوی دەكەن
ماوەی 9 ساڵە بڕیارەكە جێبەجێ نەكراوە
K24 - دھۆك:
لەساڵی 2011 بە فەرمانی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان بڕیاردرابوو زیاتر لە 22 ھەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەران و پێشمەرگەكان سنووری پارێزگای دھۆك دابەش بكرێ، بەڵام تاكو ئێستا بڕیارەكە نەچووەتە جێبەجێكردن، ئێستاش شارەوانی زەوی بەدەست نەماوە تاكو دابەشیان بكات، ئەوانەشی زەوییەكانیان بۆ دەرچووە داوا دەكەن قەرەبوو بكرێنەوە و زەوییام پێبدرێت.