باران و به‌فر و سه‌رما به‌ڕێوه‌یه
شه‌پۆله بهھێزهكه ده‌گات
K24 - هه‌ولێر:
شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی عێراقی پشبینی ده‌كات، كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه شه‌پۆلێكی بارانبارین عێراق و هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه و پله‌كانی گه‌رماش زۆر داببه‌زێ.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2/12/2019، سادق عه‌تیه، شاره‌زای كه‌شناسی له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌سره له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوسیوویه‌تی: "به‌فر و سه‌رما و باران به‌ڕێوه‌یه و له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه".
عه‌تیه ده‌ڵێت: "نزمه پاڵه‌په‌ستۆی جه‌مسه‌ریی كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه كاریگه‌ریی خۆی ده‌نوێنێ و پێشبینیی ده‌كرێت سه‌رما و بارانبارین ناوچه‌كانی عێراق و سووریا و توركیا و كوه‌یت و باكووری سعوودیه‌ش بگرێته‌وه".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، شه‌پۆله‌كه بارسته هه‌وایه‌كی زۆر ساردی له‌گه‌ڵ ده‌بێت و ده‌بێته هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما، له ناوچه به‌رزاییه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك به‌فر ده‌بارێت".