پەرلەمانی عێراق تاوتوێی ھێوركردنەوەی خۆپیشاندانەكان دەكات
پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە
K24 - ھەولێر
بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق كۆببێتەوە و ھێوركردنەوەی خۆپیشاندانەكان و چەند پرسێكی دیكە تاوتوێ بكات.
پەیامنێری كوردستان24 لە بەغدا رایگەیاند، بڕیارە كاتژمێر 1ـی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆببێتەوە. لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەش، ئاماژەی بەوە كرد، بڕیارە لە كۆبوونەوەكەدا پڕۆژە یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و پڕۆژە یاسای كۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەكان تاوتوێ بكرێن، كە لە كۆبوونەوەی رۆژی شەممەی رابردوو نەتواندرا خوێندنەوەی تەواویان بۆ بكرێت.
بەگوێرەی زانیارییەكان، تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە، بریتی دەبێت لە ئاڵۆزییەكانی عێراق و كاركردن بۆ دانانی میكانیزمێك بە مەبەستی ھێوركردنەوەی ئاڵۆزی و خۆپیشاندانەكان.
