كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه بودجه‌ی عێراق ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت
"هیچ رێگرییه‌ك له به‌رده‌م ناردنی بودجه‌ی عێراق بۆ په‌رله‌مان نییه"
K24- هه‌ولێر:
میدیای عێراقیه‌كان له‌زاری گوته‌بێژی حكوومه‌تی عێراق گواستوویانه‌ته‌وه، گوایا حكوومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری ئێستا له‌ڕووی یاساییه‌وه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی نییه كه پرۆژه یاسای بودجه ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بكات، به‌ڵام شاره‌زایانی یاسایی ئه‌و بۆچوونه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه و په‌رله‌مانتارێكی كوردیش له په‌رله‌مانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت: هیچ رێگرییه‌كی یاسایی و سیاسی له‌به‌رده‌م ناردنی پرۆژه یاساكه‌دا نییه بۆ په‌رله‌مانی عێراق.
له‌مباره‌یه‌وه دیار ته‌یب، په‌رله‌مانتاری كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: ئه‌و بۆچوونه په‌یوه‌ندی به ناردنی پرۆژه یاسای بودجه‌ی عێراقه‌وه نییه و ره‌تی ده‌كاته‌وه هیچ ڕێگرییه‌كی یاسایی و سیاسی له به‌رده‌م پرۆژه یاساكه‌دا هه‌بێت.
له‌كاتێكیشدا عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی عێراق دوو رۆژ به‌ر له ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی واژۆی له‌سه‌ر پرۆژه یاسای بودجه‌ی عێراق كردووه و ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه ته‌نیا هه‌ندێك ورده‌كاری ناو پرۆژه یاساكه‌یه كه ئێستا له دارشتنهوهدایه، كه‌ریم به‌حری، شاره‌زای یاساییش پێی وایه، پرۆژه یاساكه به‌وجۆره‌ی كه ئێستا هه‌یه، هیچ كێشه‌یه‌كی یاسایی و ده‌ستوری نییه و حكوومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق ده‌توانێت ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بكات.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، پرۆژه یاسای بودجه‌ی عێراق له‌كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كرێت و ته‌واوی لایه‌نه سیاسیه‌كانی ناو په‌رله‌مانیش كۆكن له‌سه‌ر پێویستی په‌سه‌ندكردنی پرۆژه یاساكه له نزیكترین كاتدا، به‌ڵام به گوته‌ی به‌شێك له په‌رله‌مانتارانی عێراق، ڕه‌نگه گۆڕانكاری له هه‌ندێك بڕگه‌ی ناو پرۆژه یاساكه‌دا بكرێت و دواتر په‌سه‌ند بكرێت.
H.B