به‌لجیكا: ئه‌و گرووپه‌ی له عێراقه‌وه په‌نابه‌رانیان ده‌گواسته‌وه به‌ریتانیا و به‌لجیكا ده‌ستگیركران
له ئه‌نجامی هه‌وڵی هاوبه‌ش

K24 – هه‌ولێر:
داواكاری گشتی له شاری "ئه‌نتۆیرپ"ی باكووری به‌لجیكا، رایگه‌یاند، چوار كه‌س ده‌ستگیركراوون، كه په‌نابه‌رانیان له عێراقه‌وه به‌ره‌و به‌لجیكا و پاشان به‌ریتانیا گواستووه‌ته‌وه.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، له ئه‌نجامی هه‌وڵی هاوبه‌شی نێوان پۆلیسی به‌ریتانیا و به‌لجیكا توانراوه له كۆتایی (مانگی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر)ی رابردوو، له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌مستردام له هۆڵه‌ندا ئه‌و كه‌سانه ده‌ستگیر بكرێن.
پۆلیسی به‌لجیكا له "ئهنتویرپ" ده‌ستیان به‌سه‌ر خانوویه‌كدا گرتووه، كه تێیدا پێشوازی له په‌نابه‌ران كراوه.
هه‌وڵه‌كانیش چڕكراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رپرسی ئه‌و گرووپه قاچاغچییه ده‌ستگیر بكرێت.
یه‌كێك له ده‌ستگیركراوه‌كانی "ئه‌مستردام" ره‌چه‌ڵه‌كنامه‌ی به‌ریتانی هه‌یه، به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا عێراقییه و ته‌مه‌نی (42) ساڵه. یه‌كێكیشیان عێراقییه و ته‌مه‌نی (29) ساڵه.
سه‌رچاوه: الحرة