پێنتاگۆن ره‌تیكرده‌وه 14 هه‌زار سه‌ربازی دیكه ره‌وانه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكات
وه‌ڵامی رۆژنامه‌یه‌كی دایه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا(پێنتاگۆن)، ره‌تیكرده‌وه، له به‌رنامه‌یدا بێت (14) هه‌زار سه‌ربازی دیكه ره‌وانه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكات.
رۆژنامه‌ی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" بڵاویكرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا به نیازه چوارده هه‌زار سه‌ربازی دیكه ره‌وانه‌ی وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكات، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی راپۆرتی رۆژنامه‌كه، "پێنتاگۆن" ئه‌و هه‌واڵه‌ی ره‌تكرده‌وه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، "ئیلیسا فه‌ره‌ح" له رێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (5ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ری 2019) رایگه‌یاند، راپۆرتی ئه‌و رۆژنامه‌یه راست نییه و ئه‌مه‌ریكا له به‌رنامه‌یدا نییه (14) هه‌زار سه‌رباز ره‌وانه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكات.