ئێران له عێراقه‌وه رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ترسێنێ
نیویۆرك تایمز: به‌رژه‌وه‌ندیی و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه

K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی كه زانیارییه‌كانی له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی هه‌واڵگری و سه‌ربازیی گواستووه‌ته‌وه، ئێران ئه‌و بارودۆخ و ئاژاوه‌یه‌ی عێراقی قۆستووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كۆگا و سه‌كۆی نهێنی مووشه‌كی بالیستی كورت مه‌ودا دامه‌زرێنێ. تا له‌و رێگایه‌وه ترس له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست درووست بكات و ته‌ئكید له به‌هێزیی خۆی بكاته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی نه‌یانویستووه نیویۆرك تایمز ناویان بهێنێت، ئێران ئه‌و بارودۆخه‌ی عێراقی قۆستووه‌ته‌وه تا مووشه‌كی بالیستی كه 900 كیلۆمه‌تر ده‌ڕوات كۆبكاته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌شێكه له كۆششی ئێران بۆ ئه‌وه‌ی خۆی قایم و به‌هێز بكات و وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بترسێنێ. ئه‌و مووشه‌كانه‌ی ئێرانیش ده‌بێته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له ناوچه‌كه‌دا و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
به‌ڵام ئه‌و به‌رپرسه هه‌واڵگریی و سه‌ربازییانه جۆری ئه‌و مووشه‌كه‌یان دیاری نه‌كردووه كه ئێران گواستوویه‌تییه‌وه بۆ عێراق. ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سه‌رقاڵی رێكخستنه‌وه و دامه‌زراندنه‌وه‌ی هێزه‌كانێتی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه ببێته‌وه كه دێنه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له‌وانه‌ش هێرشكردنه سه‌ر نه‌وتهه‌ڵگر و دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كان كه به‌رده‌وام به‌رپرسانی هه‌واڵگریی ناوچه‌كه و رۆژئاوا له‌وباره‌یه‌وه سه‌ركۆنه‌ی ئێران ده‌كه‌ن.
له مانگی ئایاری رابردووشه‌وه ئیداره‌ی سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ نزیكه‌ی 14 هه‌زار سه‌ربازی زیاتری ناردووه‌ته ناوچه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌شتییه جه‌نگییه‌كان و سیستمی به‌رگریی مووشه‌كی وڵاته‌كه‌ی پاڵپشتیی زیاتری هه‌بێت.
له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردووش‌دا عێراق و ئێران رووبه‌ڕووی شه‌پۆلێكی فراوانی ناڕه‌زایه‌تی هاووڵاتیانیان بوونه‌وه و توندوتیژی زۆری لێكه‌وتووه‌ته‌وه، له عێراق هێشتا ناڕه‌وایه‌تییه‌كان به‌رده‌وامن و به‌شێكی داخوازییه‌كانیشیان نه‌هێشتنی هه‌ژموونی ئێرانه به‌سه‌ر عێراقه‌وه.