مه‌یدانی خه‌لانی دوای شه‌وێكی خوێناوی و سه‌دان قوربانی
دوای شه‌وێكی خوێناوی مه‌یدانه‌كه بۆ به‌رده‌وامیدان به گردبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی ئاماده ده‌كرێته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
مه‌یدانی خه‌لانی به‌غدا دوای تێپه‌ڕاندنی شه‌وێكی خوێناوی بۆ به‌رده‌وامیدان به گردبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی رێكده‌خرێته‌وه و چه‌ند گه‌نجێك ده‌ڵێن: "شۆڕش به‌رده‌وامه و ئێمه رووناكین و ئه‌وانه‌ی له شه‌ودا په‌لاماری خه‌ڵك ده‌ده‌ن تاریكین".
به‌گوێره‌ی ڤیدیۆیه‌ك كه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له مه‌یدانی خه‌لانی گیراوه كه شه‌وی رابردوو ژماره‌یه‌ك چه‌كداری "نه‌ناسراو" له‌و ناوچه‌یه‌دا كه پردی سنه‌كی تێدایه ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌ران كرد و 21 كه‌سیان كوشت و زیاتر له 120 كه‌سیان بریندار كرد، ده‌رده‌كه‌وێت چه‌ندین كه‌س خه‌ریكی پاككردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كانن و دوو گه‌نجیش به‌ده‌م رۆیشتنه‌وه قسه له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن، وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچ رووینه‌دابێت به‌رده‌وامین".
هه‌روه‌ها سندووقی گوللـه و پاكه‌تی كه‌له‌پچه‌ی نوێ نیشان ده‌ده‌ن و ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه له‌لایه‌ن ئه‌و چه‌كدارانه‌وه به‌كارهێنراون كه شه‌وی رابردوو خۆپیشانده‌رانیان دایه به‌ر ده‌ستڕێژی گوللـه.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ئەسیۆشیەتد پرێس، له نزیک پرده‌كانی سنەک و ئەحرار لە به‌غدا، شه‌وی رابردوو گرژی و ئاڵۆزی له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و چه‌كدارانی نه‌ناسراو روویداوه و به‌هۆیه‌وه 21 خۆپیشانده‌ر كوژراون و 123 دیكه‌ش برینداربوون، بەڵام وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەمە رەتدەکاتەوە و رایگەیاند، تەنیا چوار کەس کوژراون و 80 کەسیش بریندارن و له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.
لە کەربەلاش لە ئەنجامی رووبەڕوونەوەی نێوان خۆپیشاندەر و هێزە ئەمنییەکان، زیاتر لە 30 کەس برینداربوون.
هاوکات، کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق داوا لە هێزە ئەمنییەکان دەکات، ژیانی خۆپیشاندەران بپارێزن و ئارامی بۆ گۆڕەپانەکانی خۆپیشاندان بگێڕێتەوە.