چۆنێتی كوشتنی خۆپیشانده‌رانی به‌غدا له‌سه‌ر زاری شایه‌تحاڵه‌كانه‌وه
"هێرشه‌كه هاوشێوه‌ی كرده تیرۆریستییه‌كانه"

K24 - هه‌ولێر:
رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی كوشتنی خۆپیشانده‌رانی عێراقی له پردی سنه‌ك و مه‌یدانی خه‌لانی به‌غدا هاته ده‌نگ و ده‌ڵێ، زانیارییمان له شایه‌تحاڵه‌كانه‌وه ده‌ستكه‌وتووه له‌سه‌ر هێرشی سه‌ر خۆپیشانده‌رانی شاری به‌غدا.
رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه رایگه‌یاندووه، رووداوه‌كه‌ی شه‌وی هه‌ینی یه‌كێكه له خوێناوی‌ترین هێرشی سه‌ر خۆپیشانده‌ران له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه و له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تێكی ترساندنی به‌رده‌وامیشدایه دژی خۆپیشانده‌ران.
رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌كات، به‌خێرایی لێكۆڵینه‌وه له‌و هێرشه بكه‌ن و تاوانباران ره‌وانه‌ی دادگا بكه‌ن و ده‌سته‌به‌ری پاراستنی خۆپیشانده‌رانیش بكه‌ن.
رێكخراوه‌كه ده‌ڵێت، ئه‌و زانیارییانه‌ی له شایه‌تحاڵه‌كانه‌وه ده‌ستمانكه‌وتووه، هیچ گومانێك ناهێڵێته‌وه كه هێرشه‌كه به شێوه‌یه‌كی روون پلان بۆ داڕێژراو بووه، پرسیاری جدیش هه‌یه كه چۆن ئه‌و چه‌كدارانه به كاروانی چه‌كداری له‌و جۆره به خاڵه‌كانی پشكنیندا تێپه‌ڕیون و هێرشێكی خوێناوی له‌و جۆره‌یان به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران ئه‌نجامداوه؟!.
رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی قسه‌ی شایه‌تحاڵێكی گواستووه‌ته‌وه و گوتوویه‌تی: "ئه‌و چه‌كدارانه بۆ كوشتنمان هاتبوون، ده‌ستبه‌جێ ده‌ستیان به ته‌قه‌كردن كرد، راسته‌وخۆ گوللـه‌یان به خه‌ڵكییه‌وه ده‌نا نه‌ك بۆ ئاسمان بیته‌قێنن، ده‌موچاویشیان دانه‌پۆشیبوو و پێموایه هیچ به‌لایانه‌وه گرنگ نه‌بووه خه‌ڵكی رووخساریان ده‌بینن یان نا".
شایه‌تحاڵێكی دیكه به ریكخراوهكهی گوتووه: "به بارهه‌ڵگری بچووك و پیك ئاپ هاتن، ژماره‌یان زۆر بوو، نازانم چۆن به شه‌قامه‌كاندا تێپه‌ڕیوون و هیچ بازگه و خاڵێكی پشكنین راینهگرتوون؟!".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق هێرشی سه‌ر خۆپیشانده‌رانی پردی سنه‌ك و مه‌یدانی خه‌لانی وه‌ك "هێرشێكی تیرۆریستی" پۆلێن كردووه و كوشتنی خۆپیشانده‌رانی به توندی سه‌ركۆنه كردووه.
داواشی له فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی به‌غدا و هێزه ئه‌منییه‌كان كردووه، مه‌یدانه‌كانی خۆپیشاندان بپارێزن، تاوانبارانیش ده‌ستگیر بكه‌ن كه بوونه هۆی ئه‌و كرده‌وه تاوانكارییه كه هاوشێوه‌ی كرده تیرۆریستییه‌كانه به‌گوێره‌ی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری عێراقی ژماره 13ـی ساڵی 2005. هه‌روه‌ها ناسنامه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كوشتارگه‌یه ئاشكرا بكه‌ن و ره‌وانه‌ی دادگایان بكه‌ن.
پێشتر چه‌ندی سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵگریی و سه‌ربازی زانیاری‌یان به چه‌ند میدیایه‌كی بیانی دابوو كه ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كوشتارگه‌یه ئه‌ندامانی كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵای عێراق بوون كه به‌شێكن له هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و له‌ئێرانه‌وه نزیكن. وه‌ك ئه‌وه‌ی پێگه‌ی ئێلیكترۆنی "ئیندیپێندنت عه‌ره‌بی و ئه‌لحوڕه‌ی ئه‌مه‌ریكی ئاماژه‌یان پێكردووه.