ئه‌ردۆغان: یه‌ك ملیۆن كه‌س له گرێ سپی و سه‌ری كانی نیشته‌جێ ده‌كه‌ین
ده‌ستمان كردووه به نیشته‌جێكردنی یه‌ك ملیۆن
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، ده‌ستمان كردووه به نیشته‌جێكردنی یه‌ك ملیۆن كه‌س له ناوچه‌كانی سه‌ری كانی و گرێ سپی باكووری سووریا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، سه‌رۆكی توركیا له میانه‌ی وتارێكدا، كه له به‌رده‌م وه‌زیرانی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی وڵاتانی رێكخراوی هاوكاری ئیسلامی پێشكه‌شیكرد، گوتی: ناوچه‌ی نوێی دیكه بۆ نیشته‌جێكردنی په‌نابه‌رانی سووریا له باكووری سووریا درووست ده‌كه‌ین.
ئه‌ردۆغان گوتیشی: یه‌كێتی ئه‌وروپا ته‌نیا 3 ملیار یۆرۆی بۆ خه‌رجی ئه‌و 9 ملیۆن هاووڵاتییه په‌نابه‌ره‌ی سووریا ته‌رخانكردووه، كه له خاكی توركیادان، به‌ڵام توركیا 40 ملیار دۆلاری بۆ خه‌رج كردوون.