ماوهی كاركردنی حكوومهتی داهاتووی عێراق ناكۆكیی لێدهكهوێتهوه
خۆپیشاندهرانیش مهرجی خۆیان ههیه
K24 - ههولێر:
لایەنەکان لەسەر شێوازی حکومەتی داهاتووی عێراق و مانەوەی بە کاتی و هەمیشەیی ناکۆکن، بەشێکیان لەگەڵ ئەوەن حکومەتی داهاتووی عێراق کاتی بێت تا ئەو کاتەی هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجامدەدرێت، بەشێکی دیکەشیان جەخت لەوەدەکەنەوە، کە حکومەتی داهاتوو بۆ ماوەی سێ ساڵی دیکە بەردەوامبێت. هاوکات عەلی غانمی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق پێیوایە، لایەنەکان لەسەر کاندیدێک بۆ کابینەی داهاتووی حکومەت رێکنەکەوتوون و هیچ لایەنێکیش بوێری ئەوەی نییە کاندیدی خۆی پێشكهش بكات.
پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق لەنێوان کاتی و هەمیشەیی لایەنەکانی بەسەر دوو بەرە دابەشکردوو، بەشێکیان لەگەڵ ئەوەن حکومەتی داهاتووی عێراق کاتی بێت تائەو کاتەی هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجامدەدرێت، بەشێکی دیکەشیان جەخت لەوەدەکەنەوە، کە حکومەتی داهاتوو بۆ ماوەی سێ ساڵی دیکە بەردەوامبێت. هاوکات ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرایدەکات، هیچ لایەنێک بوێری ئەوەی نییە کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران پێشنیاز بکات.
عودەی عەواد، پەرلەمانتاری هاوپەیمانێتی فەتح رایگەیاند، لایەنەکان لەنێوان پێکهێنانی حکومەتی کاتی و حکومەتێکی هەمیشەیی لە عێراق بەسەر دوو بەرە دابەشبوون. گوتیشی، بەشێکی زۆر لەلایەنەکان لەگەڵ پێکهێنانی حکومەتێکی هەمیشەیین بە تەواوی دەسەڵاتەکانییەوە.
خۆپیشاندەرانی عێراق بەردەوام جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە، دەبێت سەرۆکوەزیرانی داهاتووی ئەو وڵاتە بە فیلتەری ئەوان تێپەڕێت و بەگوێرەی ئەو تایبەتمەندیانە بێت، کە ئەوان بۆ سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق دیاریانکردووە، محەممەد بەلداوی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانێتی فەتح رایگەیاند، لایەنەکان لەسەر تایبەتمەندییەکانی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق رێککەوتوون، ئەمەش دەبێتە هۆکارێک بۆ ئەوەی کەسێک کاندید بکرێت کە لە ئاست داخوازییەکانی خەڵک بێت.
سەبارەت بە پێشکەشکردنی کاندیدی سەرۆکوەزیران بەرلەتەواوبوونی ماوەی یاسایی هەریەک لە هاوپەیمانێتی سائیروون وفەتح ئاشکرایانکردووە، بەرلەتەواوبوونی ئەو وادەیە کاندیدی سەرۆکوەزیران پێشکەش بە سەرۆککۆمار دەکرێت و ئەویش بۆ پێکهێنانی حکومەت رایدەسپێرێت.
لەبەرامبەریشدا عەلی غانمی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق پێیوایە، لایەنەکان لەسەر کاندیدێک بۆ کابینەی داهاتووی حکومەت رێکنەکەوتوون و هیچ لایەنێکیش بوێری ئەوەی نییە کاندیدی خۆی پێشکەش بکات.