شای سعوودیه له دژی ئێران داوای یه‌كڕیزی له وڵاتانی كه‌نداو ده‌كات
"داوا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش ده‌كات له‌ڕووی به‌رنامه ئه‌تۆمی و مووشه‌كییه‌كه‌ی تاران بوه‌ستنه‌وه"
K24- هه‌ولێر:
شای سعوودیە داوا لە سەركردەكانی ئەنجوومەنی ھاوكاری كەنداو دەكات، رووبەڕووی كردەوە دوژمنكاریەكانی ئێران ببنەوە.
سەلمان بن عەبدولعەزیز، شای عه‌ره‌بستانی سعوودیە لە گوتاری دەستپێكردنی لووتكەی ئەنجوومەنی ھاوكاری كەنداو كە لە ریاز بەرێوەدەچێت، رایگەیاند، ناوچەكەیان بە قۆناخێكی نا ئاسایی‌دا تێدەپەڕێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه، لە كاتێكدا ئێران تا ئێستاش كردەوەی دوژمنكارانە ئەنجام دەدات، بۆیه پێویستە بەرامبەر دۆخەكە یەكڕیز بن.
داواش لە سەركردەكانی وڵاتانی كەنداو دەكات، رووبەڕووی كردەوە دوژمنكاریه‌كانی ئێران ببنەوە و داواشی لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد، دژی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران و سیستمە مووشەكییەكەی بوەستنەوە.
H.B