له كۆنگرێسی ئهمهریكا داوای پاراستنی مۆدێلی بهھێزی ههرێمی كوردستان له عێراق دهكرێت
جۆو هود: ئهمهریكا بهردهوام دهبێت له پاڵپشتیی حكوومهتی ههرێمی كوردستان
K24 - ههولێر:
لەکۆبونەوەیەکی تایبەتی کۆنگرێسی ئەمەریکا سەبارەت بە پرسی عیراق و سیاسەتی ئێستای ئەمەریکا لەم وڵاتەدا، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ( جۆو هود ) کە وەک شایەتحاڵی سەرەکی بانگهێشتکرابو بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی ئەندامانی کۆنگرێس، بە ڕوونی باسی لەوە کرد، ئەمەریکا هاوکات لەگەڵ ئەوەی داکۆکی لەسەر داواکانی خۆپیشاندەران دەکات لە عێراق و جەخت لەسەر مافی هاوڵاتیان دەکاتهوه تا ژیانێکی ئاسوودە و حکوومەتێکی بەهێزی سەربەخۆی باوەڕپێکراویان هەبێ، لەهەمان کاتدا دەیەوێ دەستێوەردان و پیلانەکانی دژ بە بەرژەوەندیەکانی واشنتۆن و سەروەری عێراق و ناسەقامگیری لەناوچەکەدا بنبڕ بکات".
ههروهها گووتی: "لەپێناو ئەم ئامانجەشدا وەزارەت و دەزگا پەیوەندیارەکانی ئەمەریکا هەوڵ و تواناکانی خۆیان بەباشی ئامادەکردوە و هەنگاوە دیپلۆماسیەکانیشیان چڕتر کردۆتەوە".
ئەوەی تێبینی كرا لەو کۆبونەوەیەدا زۆرینەی ئەندامانی کۆنگرێس بە دیموکرات وکۆماریەکانەوە لەسەر ئەوە کۆک بوون، هەرێمی کورستانی عێراق مۆدێلکی بەهێزە بۆ دیموکراسی و پێکەوە ژیان و ئاسایش وئاوەدانی و کۆنگرێسمانەکان داوایان لەوەزارەتی دەرەوە و بەرپرسانی دۆسیەی عێراق کرد لە ئەمەریکا کەوا ئەم تایبەتمەندیە بە گرنگیەوە ڕەچاو بکەن و دەبێ لەدژی هەر هەڕەشەو پیلانێک لەدژی ئەزموونی سەرکەوتنی ئەم هەرێمە هەڵوێستی دەستبەجێ وتوندیان هەبێ.
لەم بارەیەوە جۆو هود لە دوای کۆبونەوەکە قسەیکرد و ڕاشکاوانە گوتی: "ئێمە هەرێمی کوردستان وەک مۆدێلێکی نموونە دادەنێین لەناوچەکەدا، بۆیە بە باوهڕێکی زۆرەوە بەردەوام دەبین لە پشتیوانیکردنی حکومەتی هەرێم و خەڵکی کوردستان، سەبارەت بە عێراقیش بەگشتی، ئێمە لەگەڵ دەنگ و خواستی گەلی عێراقین کەوا دەبێ بە وڵاتانی وەکو ئێران بگوترێ بەسە و ئێمە تەنیا لەگەڵ ئێوە دەمانەێ دۆست و دراوسێ بین".
هود لەدرێژهی قسەکانیدا بۆ کوردستان 24 گوتیشی، نابێت فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکانی وڵاتێک لە قاسم سولەیمانی بپرسێت ئاخۆ لەسەر کام کاندید ڕازی دەبێ بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆکوەزیران؟ نەک تەنیا ئێمە بگرە هاوڵاتیانی عێراق و هەموو کۆمەمەڵگای نێودەوڵەتی ئەمە قبوڵ ناکات، دەبێ عێراق وڵاتێکی سەربەخۆ بێت و نەکرێت بە گۆڕەپانی پیلان و ئەجیندای هیچ لایەنێک لەسەر حیسابی سەروەری و بەها مرۆییەکان".
ئەم کۆبوونەوەیەی کۆنگرێسی ئەمەریکا و قسەکانی جۆوی هود لەکاتێکدان ڕەوشی خۆپیشاندهران هێشتا لە عێراق نالهباره و خۆپیشاندانیش بەردەوامە، بەڵام وەک شارەزایان و چاودێران لەواشنتۆن دەڵێن، ئەوەی تێبینی دەکرێت، ئەمەریکا ئەمجارە دەیەوێ هەلەکە بقۆزێتەوە و ئاسنەکە لەعێراق بەگەرمی بکوتێ نەوەک نەیارانی زووتر دەستیان بگاتێ .