كۆنگرێسمانێكی ئه‌مه‌ریكی: ھەرێمی کوردستان بە بەراورد بە عێراق تەواو جیاوازە
"خۆم له هه‌رێمی كوردستان بوومه و كوردم خۆشده‌وێن

K24 - واشنتن:
ئادەم کین زینگەر، ئەندامی کۆنگرێی ئەمریکا تایبەت بە کوردستان24 رایگەیاند، ھەرێمی کوردستان بە بەراورد بە عێراق تەواو جیاوازە و گوتیشی: "دەمانەوێت دڵنیابینەوە لەوەی کە دادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ ھەرلایەک دەکرێت".
ئه‌و كۆنگرێسمانه سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا گوتی: "من لە ھەرێمی کوردستان بووم. کوردم خۆشدەوێن ئەگەر سەیرێکی شەری عێراق بکەین ھیچ ئەمریکیەك لە کوردستان نەکوژرا. بۆیە دەمانەوێ دڵنیابینەوەی لەوەی کە ھەموو کەسێك بە دادپەروەرانە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت".