کچێکی کورد لەبەلجیکا خەڵاتێکی گرنگی رۆژنامەوانی وەردەگرێت
باشترین فیلمی دۆكیومێنته‌ریی ئاماده‌كردووه
K24 - برۆکسل:
كچێكی كورد له وڵاتی به‌لجیكا، خه‌ڵاتی "بێلگۆدیسێ"ی تایبه‌ت به بواری رۆژنامه‌وانی وه‌رگرت، كه ساڵانه به‌سه‌ر رۆژنامه‌وانان دابه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌م ساڵ خه‌ڵاته‌كه به رۆژین فه‌رحۆ درا، ئه‌ویش به‌هۆی ئاماده‌كردنی باشترین فیلمی دۆكیومێنته‌ری ته‌له‌ڤزیۆنی، له باره‌ی ژینگه.
خەڵاتی بێلگۆدیسێ خەڵاتێکی ساڵانەیەو لەلایەن فلیپی دووەم، پاشای بەلجیکا و ھەردوو کەناڵی تەله‌فزیۆنی VRT و RTBF و دەبەخشرێتە ئەو رۆژنامەوانانەی باشترین دۆکۆمێنتەری تەلەفزیۆنی ئامادە دەکەن.
رۆژین فەرحۆ بەکوردستان 24ی راگەیاند، كه قوتابی دواقۆناخی بەشی رۆژنامەوانی زانکۆی ئیراسمۆسە لە برۆکسل و لەھەمان کاتدا وەکو رۆژنامەوان بۆ ھەردوو کەناڵی VRT و RTBF کاردەکات.
رۆژین خۆی لەبرۆکسل لەدایکبووە، بەڵام دایك و باوکی خەڵکی شاری مێردین‌ی باکووری کوردستانن، رۆژین باس له‌وه ده‌كات كه خوازیاره دوای ته‌واوكردنی زانكۆ، لەکەناڵه دیار و به‌ناوبانگه‌كان درێژە بەکاری رۆژنامەوانی بدات.
ئ. م