ئه‌نقه‌ره: كێشه‌مان كورد نییه
كێشه تیرۆره
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری به‌رگری توركیا، خلووسی ئاكار، رایگه‌یاند، ئه‌نقه‌ره كێشه‌ی له‌گه‌ڵ كورد و پێكهاته‌كانی دیكه‌ی سووریا نییه، ته‌نیا كێشه‌ی له‌گه‌ڵ "تیرۆر"دا هه‌یه.
له په‌راوێزی به‌شداریكردنی له چالاكییه‌كانی كۆڕبه‌ندی ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر، خلووسی ئاكار گوتی: "توركیا پابه‌نده به بنبڕكردنی گرووپه تیرۆریستییه‌كان".
گوتیشی: "جیهان به قۆناغێكی هه‌ستیاردا تێپه‌ڕ ده‌بێت. هه‌ندێك لایه‌ن هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان. گرووپه توندڕه‌وه‌كان ته‌نیا زیان له وڵاتانیان ناده‌ن، به‌ڵكو زیان له ته‌واوی گه‌لانی جیهان ده‌ده‌ن".
وه‌زیری به‌رگری توركیا، جه‌ختیشی كرده‌وه، "توركیا ئاماده‌یه گفتوگۆ و دانووستان له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌كدا بكات له پێناو به‌دیهێنانی ئاشتیی و سه‌قامگیری".
سه‌باره‌ت به هێرشی توركیا بۆ سه‌ر باكووری سووریا، وه‌زیری به‌رگری توركیا گوتی: "ئه‌نقه‌ره ئامانجی گۆڕینی دیموگرافیای ناوچه‌كه و داگیركردنی نییه. تۆمه‌تباركردنی توركیا به داگیركردن و گۆڕینی دیموگرافیا هه‌ڵه‌یه".
ئه‌م لێدوانه‌ی خلووسی ئاكار، دوای دوو رۆژ له‌و لێدوانانه‌ی دێت، كه رایگه‌یاندبوو، له ناوچه‌كانی "سه‌ری كانی" و "گرێ سپی" باكووری سووریا، (دوو شارۆچكه‌ی رۆژئاوای كوردستانن)، ئاماده‌كاری ده‌كرێت بۆ نیشته‌جێكردنی دوو ملیۆن په‌نابه‌ری سووریا.