له ئه‌نبار گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ دۆزرایه‌وه
رووفاتی 643 كه‌سی تێدایه

K24 – هه‌ولێر:
له سنووری پارێزگای ئه‌نبار، له خۆرئاوای عێراق، گۆڕێكی به كۆمه‌ڵ دۆزرایه‌وه. له گۆڕه‌كه‌دا ئێسك و پرووسكی سه‌دان قوربانی تێدایه.
دامه‌زراوه‌ی شه‌هیدی عێراق، ئه‌مڕۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، له گوندی فه‌یازی سه‌ر به قه‌زای فه‌لووجه، له كاتی هه‌ڵكه‌ندنی جۆگه‌یه‌كی ئاو بۆ زه‌وییه‌كی كشتوكاڵی گۆڕێكی به كۆمه‌ڵ دۆزراوه‌ته‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا روونكراوه‌ته‌وه، گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كه له دووری 10 كیلۆمه‌تر له ناوه‌ندی قه‌زای فه‌لوجه‌وه دووره.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، مێژووی ئه‌و گۆڕه به كۆمه‌ڵه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 2016 و رووفاتی 643 كه‌سی تێدایه و گومانده‌كرێت سه‌رجه‌میان سه‌ر به عه‌شیره‌تی محامید بن و له لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه گوله‌باران كراوون.