زەریف: رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بووەتە بازاڕی چەك

"ھەندێك لە وڵاتان رەوشی ناوچەكە وەك دەرفەت دەقۆزنەوە"

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/fc133b85-b57a-4b88-ab16-26d6415c9342/121519CYR.ism/manifest

K24 - ھەولێر

لە وتارێكدا لە كۆنفرانسی دۆحە، وەزیری دەرەوەی ئێران بوونی ھێزە بیانییەكان لە ناوچەكە بە كارەسات ناودەبا.

جەواد زەریف، رایدەگەیەنێت "بیانییەكان ناوچەكەیان كردووەتە زەمینەیەكی لەبار بۆ فرۆشتنی چەكەكانیان و پەرەیان بە بوونی سەربازی خۆیان لە ناوچەكە داوە كە ئەوە كارەساتی دروست كردووە".

زەریف، گوتی: "ھەندێك لە وڵاتان رەوشی ناوچەكە وەك دەرفەت دەقۆزنەوە بۆ پەرەپێدانی ھەژموونی خۆیان، وەك  دەسترێژیەكانی سەدام حوسێن بۆسەر ئێران و كوێت، دەستدرێژییەكانی سعودیە بۆسەر قەتەر و یەمەن نموونەیەكن لە كارەساتەكانی ئەو ناوچەیە. ئەمە جگە لەوەی ئەو وڵاتانە ناوچەكە وەك بەستەرێكی لەبار دەبینن بۆ پەرەپێدانی بوونی سەربازی".

گوتیشی: "دەبێ بزانین بوونی سەربازی بێگانەكان نە ئاسایشی ئەو ئەكتەرە بیانیانە دەپارێزێ نە ئاسایشی ناوچەكە، بگرە بە تەواوی بووەتە ھۆكاری خراپتربوونی دۆخی ئەم ناوچەیە".

 ھ.م