زەریف: رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بووەتە بازاڕی چەك
"ھەندێك لە وڵاتان رەوشی ناوچەكە وەك دەرفەت دەقۆزنەوە"
K24 - ھەولێر
لە وتارێكدا لە كۆنفرانسی دۆحە، وەزیری دەرەوەی ئێران بوونی ھێزە بیانییەكان لە ناوچەكە بە كارەسات ناودەبا.
جەواد زەریف، رایدەگەیەنێت "بیانییەكان ناوچەكەیان كردووەتە زەمینەیەكی لەبار بۆ فرۆشتنی چەكەكانیان و پەرەیان بە بوونی سەربازی خۆیان لە ناوچەكە داوە كە ئەوە كارەساتی دروست كردووە".
زەریف، گوتی: "ھەندێك لە وڵاتان رەوشی ناوچەكە وەك دەرفەت دەقۆزنەوە بۆ پەرەپێدانی ھەژموونی خۆیان، وەك دەسترێژیەكانی سەدام حوسێن بۆسەر ئێران و كوێت، دەستدرێژییەكانی سعودیە بۆسەر قەتەر و یەمەن نموونەیەكن لە كارەساتەكانی ئەو ناوچەیە. ئەمە جگە لەوەی ئەو وڵاتانە ناوچەكە وەك بەستەرێكی لەبار دەبینن بۆ پەرەپێدانی بوونی سەربازی".
گوتیشی: "دەبێ بزانین بوونی سەربازی بێگانەكان نە ئاسایشی ئەو ئەكتەرە بیانیانە دەپارێزێ نە ئاسایشی ناوچەكە، بگرە بە تەواوی بووەتە ھۆكاری خراپتربوونی دۆخی ئەم ناوچەیە".
ھ.م